چه‌ند پارچه شيعرى شاعيرانى كۆن و نوئ
ئەى هەناسەکەم
کەسێ شک نابەم بۆئەشقم بەپەرۆش بێت جگەلەتۆ
چاویک نیەبیکەم بەماڵ جگە لە چاوى تۆ
من دوور لەتۆ لەژوانى تۆهەمووشەوێکم بێ ژوورە
بەدواى هەوالێکت وێلم چى بکەم مەنزڵگا ڵى دوورە
...دەتۆش بەکۆترى حەزى خۆت دواهەواڵم بۆ بنێرە
لەسەر سینەى دڵ نەوایی بەئارامى بمخەوێنە
من ئەترسم ئەم گەردەلولى تەنهاییە بم وەرێنێ
کۆترى حەزیم تاجى ئەشقى تۆ حەبیبەم بۆبهێنێ
من هانام بۆتۆ هێناوە دەخیلت بم بگە فریام
کەمێک گوێ بگرەلەناڵەى دڵەى بەسۆزى پرگریەم
تۆ نوورى چاوانى منى لە گلێنەم نابێتەوە
تۆسەرقا فڵەى جوانانى قەدلەبیرم ناچیتەوە
جگەلەتۆدەرگاى بەختم بۆکەسى تر ناکەمەوە
ئەى هەناسەم بە گەنجینەى هەموو دوونیات ناگۆرمەوە
بەگەنجینەى هەموو دوونیات ناگۆرمەوە
..........................................................................................
عبدلله به شی‌و
هۆنراوەم شیلەی دل و دەرونمە..
ئاوینەی زین وبوون و نەبوونمە..
سرودی كەرمی تافی لاویمە
هەلجوونیخۆینی ئاكراویمە
...بۆیە جیاوازی نییە ئەی جوانم
منت خۆش بوئ یا شیعرەكانم
...................................................

هەردی بۆ فاتیمە دەڵی...
خۆشه‌وستی وا که نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران
به‌رز و ناسك. وه‌ك هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران
نه‌ك وه‌کو حه‌زکردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران
...ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ قڕانێ، چه‌نده دڵیان هه‌ڵوه‌ران
خه‌لقی تر، پاره‌په‌رستی، بابکه‌ن، ست فاتیمه
من به ته‌نیا، تۆ په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه
.............................................................

گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سڕه‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌س ئه‌م چه‌رخه سپڵه نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌س ئه‌م چه‌رخه سپڵه نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من
ئاشقی چاوی که‌ژاڵ و گه‌ردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من
...
گه‌ر له برسان و له بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگانه ناکه‌م تا له‌سه‌ر هه‌ردم ئه‌من
ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من
...
گه‌ر له برسان و له بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگانه ناکه‌م تا له‌سه‌ر هه‌ردم ئه‌من
من له زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه
له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من
له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من
هێمن ١٩٤٢
...............................................................................................................
ئه‌ی ڕه‌فیقان بێن به خه‌نجه‌ر بمکوژن ئێوه و خودا
تا خه‌لاسم بێ له ده‌س هیجران یاری بێ وه‌فا
...............................................................................................................
ئه‌ی ڕه‌فیقان بێن به خه‌نجه‌ر بمکوژن ئێوه و خودا
تا خه‌لاسم بێ له ده‌س هیجران یاری بێ وه‌فا
...من وه‌هام زانی که ئاهوو که‌وته داوم، ئێستاکه
خۆم خه‌ڵاس نابم وه‌ها که‌وتوومه ناو داوی باڵا
...
توشی یارێ هاتووم قه‌للاش و دوزد و حیله‌باز
تورک ڕه‌فتار و ته‌بیعات گاور و سۆبی نما
خۆم خه‌ڵاس نابم وه‌ها که‌وتوومه ناو داوی باڵا
...
توشی یارێ هاتووم قه‌للاش و دوزد و حیله‌باز
تورک ڕه‌فتار و ته‌بیعات گاور و سۆبی نما
هات به عه‌یاری دڵی لێ ساندم ئێستاش پێمده‌ڵێ
من له کوێ تۆم دیوه؟ ئه‌ی بێعار لاچۆ لێره سا
من له کوێ تۆم دیوه؟ ئه‌ی بێعار لاچۆ لێره سا
مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕان (کوردی)..
............................................................
نازانم بۆ شەوانە لە خەوەکانما ھەر لە (چیا)ن
پێشمەرگەی کوردستانن و
نوقمی جوانی و بۆنی نەرمی گوڵ و گیان..
لەخەوما خەون ئەبینن
گەر بێنەوە ...
...لە دەستتاندا دار‌و بەردی ئەم ولاتە ئەژێنەوە
کەچی کاتێ بە ئاگادێم
ئەتانبینم ھەر پێشمەرگەن ھەر ئازیزن
بەس پێشمەرگەی ئەمو ئەون
شەرێک بۆ کوردیش زەرەر بێت
ئەسەف ھەر شوێنیان ئەکەون.
رەنج سەنگاوی
..............................................................
ماوەیەکە نیشتیمان بێزی دێتەوە
خاک خەریکە ئەرشێتەوە
ئەوانەی کە ھەتا دوێنێ
ھاوسەنگەر بوون
لە رێگەی دوور‌و درێژی گیانبەخشیندا
......ھاو سەفەر بون
ئێستا مێژوی یەک رەشئەکەن
یەکێ گرد و یەکێ شاخ و یەکێ دۆڵ و
ئەم جارەیان ...
ئاوا نیشتیمان بەشئەکەن
مناڵی خێر نەدیوی کورد فێری شەرە جنێو ئەکەن
لە زاریاندا زمان نیە .... ھەمویان مار بەخێو ئەکەن.
رەنج سەنگاوی
.................................................................

کۆیله‌تی باوی نه‌ماوه، کیژی کوردی خۆشه‌ویست!
ڕاپه‌ڕه، هه‌سته له‌خه‌و، ئاخر چ وه‌ختی خه‌وتنه ؟
ده‌رکه بشکێنه، په‌چه بدڕێنه، ڕاکه مه‌دره‌سه
چاری ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه، هه‌ر خوێندنه
ڕاپه‌ڕه، هه‌سته له‌خه‌و، ئاخر چ وه‌ختی خه‌وتنه ؟
ده‌رکه بشکێنه، په‌چه بدڕێنه، ڕاکه مه‌دره‌سه
چاری ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه، هه‌ر خوێندنه
...دایکی زانایه کوڕی ئازا ده‌نێرێته خه‌بات
من گوتم تۆش تێبگه(ناگاته ده‌ریایه زنه)
گواره‌که‌ی زێڕت به‌کار نایه، له گوێ بگره قسه‌م
لایقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی (هێمنه)
من گوتم تۆش تێبگه(ناگاته ده‌ریایه زنه)
گواره‌که‌ی زێڕت به‌کار نایه، له گوێ بگره قسه‌م
لایقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی (هێمنه)
مه‌هاباد ـ 1946
هێمن
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
هێمن
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
چۆن ده‌بێ سه‌ربه‌ست، گه‌لی ژێرده‌ست، که کچ دابه‌سته بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و کۆیله‌تی و ئه‌و کچ له ژوور دابه‌ستنه!
ده‌رکی داخستوه له تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه
ده‌رکه داخستن له تۆ ، ده‌رکی هومێد داخستنه
به‌س نه‌بێ ئه‌و کۆیله‌تی و ئه‌و کچ له ژوور دابه‌ستنه!
ده‌رکی داخستوه له تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه
ده‌رکه داخستن له تۆ ، ده‌رکی هومێد داخستنه
...داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تا که‌ی پێت بڵێن
نابێ بێته‌ده‌ر له ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت
چون له قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه
نابێ بێته‌ده‌ر له ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت
چون له قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه
هێمن..
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
ده‌ستی له‌رزۆکم هه‌تا تێیدایه هێزی به‌ی گوشین
لێم گه‌ڕێ تاوێ له باخی سینه میوان ببمه‌وه
لێم گه‌ڕێ تاوێ له باخی سینه میوان ببمه‌وه
شه‌نگه‌بێری بسڕه‌وه فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕه‌نگه هێشتا له‌و چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمه‌وه
...
من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له مێژینه‌م به‌ڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایه بۆ ژوان ببمه‌وه
ڕه‌نگه هێشتا له‌و چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمه‌وه
...
من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له مێژینه‌م به‌ڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایه بۆ ژوان ببمه‌وه
شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خه‌ریکم بۆ کچه شێخێ په‌ژیوان ببمه‌وه
من خه‌ریکم بۆ کچه شێخێ په‌ژیوان ببمه‌وه
هێمن
................................................................
................................................................
گومان
بۆچی هێنده له هاتنه‌وه‌م به تالووکه‌ی ؟
بۆچی دیسان له ده‌روازه‌ی گومان ده‌ده‌ی ؟
کی دێ گڵم بداته‌وه ؟
...کێ دێ له تۆم بڕفێنێ ؟
تۆ نه‌بیت ، له‌م دنیایه‌دا
بێپه‌نایه‌کی وه‌کو من
چ خه‌مخۆرێک داڵده‌ی ده‌دا ؟
بۆچی هێنده له هاتنه‌وه‌م به تالووکه‌ی ؟
په‌له‌ی چیته ؟
هه‌تا لێت دووربم باشتره :
وا نامۆیی ده‌رسی ئه‌شقم پی ده‌خوێنێ
سۆزی دووریت
پاڕو باڵی بروسکه‌ییم لێ ده‌ڕوێنێ !
...........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
.....................................................
توێشوى سبەینێت هەڵگرە کە ڕێبوارى سەرسەفەرى

بەس دنیا بدە بە کۆ ڵتا کە نازانى بۆ کو ێی بەرى
کۆکردنەوەت بۆ خەڵکی یە بۆ ئەوانیشە کۆڵ بەریت
...
ڕێی توێشوو دارانت دەوێت بە تەمایش نیت تەێشوو بەریت
...
ڕێی توێشوو دارانت دەوێت بە تەمایش نیت تەێشوو بەریت
پڕکە توێشووت کە ئێستات لەبە ردەستایە
شەوى تاریکت لەپیشە ڕێگە موحتاجى چرایە
بەسەینێوە مەنازە خوا دەزانێت چەندى دوێنی ئەمڕۆ وا لەناو خاکدایە
زۆرجار تەرمت لەگەڵ خەڵکى بۆ گۆڕستان بردووە
دڵنیابە ڕۆژێ دادێ ئەوتەرمە تۆى کە خەڵکى هەڵیان گرتووە
ئیمامى شافیعى
.......................................................................................
.......................................................................................
به‌ر له جه‌نگ دیم..
ئافره‌تێک بوو، هه‌تا بڵێی نورانی بوو.
ئه‌فسوس دوای جه‌نگ بینیمه‌وه..
ناودارترین سۆزانی بوو. .. محمد عمر عثمان
.............................................................
ئافره‌تێک بوو، هه‌تا بڵێی نورانی بوو.
ئه‌فسوس دوای جه‌نگ بینیمه‌وه..
ناودارترین سۆزانی بوو. .. محمد عمر عثمان
.............................................................
ڕابوێره به سه‌ر به‌رزی به نان و ئاوێك
سه‌ر دامه‌نه‌وێنه بۆ هه‌موو ناپیاوێك
له‌م ژینه كه هه‌ر ده‌مێكه و دێت و ده‌ڕوا
مه‌ردایه‌تی مه‌فرۆشه له پێناو تاوێك
"خه‌یام"
.................................................
سه‌ر دامه‌نه‌وێنه بۆ هه‌موو ناپیاوێك
له‌م ژینه كه هه‌ر ده‌مێكه و دێت و ده‌ڕوا
مه‌ردایه‌تی مه‌فرۆشه له پێناو تاوێك
"خه‌یام"
.................................................
پێلێـــنان
" کێت له‌گه‌ڵدایه، ته‌ره‌س ؟ "
" کێت له‌گه‌ڵدایه ، سه‌گباب ؟ "
ئێستا دانی پیا ده‌نێم
...به‌سه ، لێم مه‌ده ، جه‌ناب :
ئاوی چه‌م و ڕووباران
داری شی‌و و که‌ناران
دڕنده‌ی ده‌شت و شاخان
فڕنده‌ی ڕه‌زو باخان
ته‌می دۆڵ ، کوچکی به‌ستان
بای گه‌رمێن ، به‌فری کوێستان
ملیۆنان دیلی زیندان
زیندانی شار‌و گوندان
ئه‌ندامی شانه‌که‌من
هه‌موویان له‌گه‌ڵ مندان!
........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
....................................................

ره‌گ و ریشه‌ی دڵم هه‌ر ده‌نگ و ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وه‌ره ساقی سه‌راپا بوومه تاری تۆ
به چاوت که‌وتووم بۆ زاری تۆ ئاگر له من به‌ربوو
سوپه‌ندم هه‌ر بسوتێم چاکه من بۆ چاوه‌زاری تۆ
عه‌زیزم روحی شیرینم، له من بۆچی که‌ناری تۆ
...وه‌ره سه‌ر هه‌ردووچاوی من که سه‌روی جۆیباری تۆ
نه‌خۆشی چاوه‌کانت بووم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌ربوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌که‌ر باری له زاری تۆ
له لایێک تاره داوی دڵ، له لایێک ماره قه‌سدی سه‌ر
چ سحرێکه عه‌جه‌ب ماوم له زو‌لفی تارو ماری تۆ

*وه‌فایی*
..................................................................
..................................................................
تابەكەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە
دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە
ڕۆژی ئەوەڵ بوو كەزانیم من ئەبێ دێوانەبم
عاشقی تۆ نەوعی مەجنون وا بەكێو و هەردەوە
مەرحەمەت كە زوو بڕۆ قاسد بڵێ دەردی دڵم
...نازی پاپوچت ئەكێشم من بە تۆز و گەردەوە
هەروەكو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین
تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بەڕەنگی زەردەوە

*تاهیر به‌گی جاف*
.............................................................
.............................................................
عبدلله به شی‌و
ئاویتەبوون
نازانم،جۆن ئاویتەت بم؟!
ئەكەربەهەشتیت،بیم بلئ،
تاكرنوش بەم بۆكشت خواكان
...ئەكەردۆزەخیت،بیم بلئ،
تازەمین بركەم لەتاوان
****
نازانم جون ئاویتەت بم
كەرخاكیكی داكیركراوی بیم بلی،
تابیستم بكەم به ئالات
كەر.وەك منیش قه ره جیكیت
سنووریكم بۆبكیشە،
بۆخۆت،من بكه به ولات
.....................................................
ئاویتەبوون
نازانم،جۆن ئاویتەت بم؟!
ئەكەربەهەشتیت،بیم بلئ،
تاكرنوش بەم بۆكشت خواكان
...ئەكەردۆزەخیت،بیم بلئ،
تازەمین بركەم لەتاوان
****
نازانم جون ئاویتەت بم
كەرخاكیكی داكیركراوی بیم بلی،
تابیستم بكەم به ئالات
كەر.وەك منیش قه ره جیكیت
سنووریكم بۆبكیشە،
بۆخۆت،من بكه به ولات
.....................................................
عبدلله به شی‌و
ئەشئ...تاریكی وتیشكی خۆر،بەیەك بكەن
ئەشئ...زەوی وشینی ئاسمان،
بەیەك بكەن
ئەشئ...قوتبی سەروخواروش
...بەیەك بكەن
بەلام!هەركیز،ناشئ من وخۆشەویستم....
بەیەك بكەین
***
ئه شئ.ئه هريمه ن.به هەشتی،
خوای به ركەوئ!
ئەشئ..رووبار،
روولەهەورازبئ وسەركەوئ
ئەشی..مەم زیندووبیتەوه،
لەسەرسنكی زین بسرەوئ!
بەلام ناشئ،
جاریكی تر،
منی دلداربكه م بەوەی خوشم ئەوئ
..........................................................
شیركۆبیكەس
ئەكەرلەشاردادیارنەمام
لەوكەرمینەبۆم بكەرین
لەوانەیەلای زنیكی
دەوری(سەنكاو)
...بمدۆزنەوەو
لەناوزوریكی تینودا
ببوبم بەجامیكی قوباو!
.......................................................

بۆدنیایی هەندئ شیعری خۆم
من بەرۆزشەودروست ئەكەم
بەشەویش رۆز
نیوەرۆزبئ
...كەجوومەناو(هەلەبجەوە)
نیوەشەوەو
نیوەشەویش بئ كەجومە
(رانیە)وه
تازەخۆریش هەلهاتووه
................................................
هیجری تۆ

هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته دولبه‌ر، ماڵه‌که‌م وه‌رانه بۆت
رۆژ و شه‌و غه‌مباری رووتم، دیده‌که‌م گریانه بۆت
ئه‌شکی چاوم، باده‌یه ناڵه‌ی، دڵم عه‌ینی نه‌یه
...خاک به‌سه‌ر بێکه‌س له حه‌سره‌ت، جه‌رگه‌که‌م بوریانه بۆت
ئه‌ی نیگاری نازانین له‌ر رۆژه‌وه دووری له من
سه‌یلی دیده‌م وا به خوڕ دێ هه‌روه‌کو سیروانه بۆت
*شکا پشتم، بڕا جه‌رگم، له حه‌سره‌ت ورده‌خاڵانی
*خودایه بۆ نه‌ما، عه‌هد و قه‌رار و مه‌یلی جارانی
ئه‌ی دڵه به‌سیه له غه‌م بۆچی ئه‌ناڵی رۆژ و شه‌و
شه‌هدی لێوی دولبه‌رت بۆ ده‌ردی تۆ ده‌رمانه بۆت
*ده‌مێکه من له غوربه‌تدا، غه‌ریقی به‌حری حیرمانم
*به‌بێ گوڵ خونچه‌ده‌م دائیم موقیمی کونجی گریانم
دڵم هاوینه بۆ وه‌سڵی، به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه
خه‌زانی بۆیه کرد خه‌ڵقینه، عومری نه‌وبه‌هاری من

ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف
.........................................................................
جامی مه‌ی
به‌ده‌ستی خۆت، که جامت خسته سه‌ر لێوت خه‌شیمانه
ئه‌گه‌ر زه‌هریشی تێدابوو، گوناهی خۆته بیزانه
هه‌ڵه یاخود گوناهت کرد، له کتێک که‌بێ هۆشی
...سزا و تاڵاوی هه‌رچی بێ، ئه‌بێ وه‌ک باده بینۆسی
ئه‌گه‌ر پیاویت و ئه‌یزانی، که‌وا ئۆباڵی کردارت
له ئه‌ستۆی وردی خۆته، ئیتر بێ سووده هاوارت
........................................................

عەیامێکە بیرت ئەکەم
بەڵام هەرگیز
ناهێڵم هەست پێ بکەى
من دڵنیام ئێوارەیەک تۆش پڕ ئەبیت لەگریانێ
ئاخۆ کەى دەستى پێبکەى!
...هەرچیم هەبوو
مناڵى و ئەوین و مەستى
تۆ وونت کرد
خەونێکى جوان ئازیز و دەزگیرانم بوو
لەمنت کرد
بەڵام چى بکەم؟
لەبەر ئەوەى هەتا ئەمڕۆش
هەر لە لای دڵم ڕوو سوریت
من ئەتبوورم،ئەگەر تۆ لەخۆت ببوریت.
ڕەنج سەنگاوى
......................................................

مـــحـــوى
نەوەك هەرجاوی مەستە،خۆشی هەرمەست
بەلادادئ،كەدئ،وەك توركی سەرمەست
لەحەجلەی نازوئیعزازی بەسەد ناز
خوداتۆحافزی بی،هاتەدەر مەست
...بەدوویاشیخ وصوفی مەستی عیشقی
لەرییاكەوتوون مەستەهەر مەست
.........................................................

خودایه له کارت سه‌ری زانا گێژه
شیرینی ئه‌ده‌ی به ده‌موو ئه‌ڵێی مه‌چێژه
خۆت جوانی دروست ئه‌که‌یت و ئه‌ڵێی مه‌بینه
وه‌ک بڵێی پیاڵه پڕکه‌و لاریکه‌وه‌و مه‌یرێژه
شیرینی ئه‌ده‌ی به ده‌موو ئه‌ڵێی مه‌چێژه
خۆت جوانی دروست ئه‌که‌یت و ئه‌ڵێی مه‌بینه
وه‌ک بڵێی پیاڵه پڕکه‌و لاریکه‌وه‌و مه‌یرێژه
خةيام
...........................................................
...........................................................
گه‌ردون به دزی دوێنێ له‌لام درکانی
هه‌رچی به‌سه‌رت دێ له ده‌ست ئێمه‌ت زانی
له‌م چه‌رخو خوله‌مدا ده‌سه‌لاتم بوایه
خۆم ئێسته ڕه‌ها ده‌کرد له سه‌رگه‌ردانی
خه‌یام
............................................................
هه‌رچی به‌سه‌رت دێ له ده‌ست ئێمه‌ت زانی
له‌م چه‌رخو خوله‌مدا ده‌سه‌لاتم بوایه
خۆم ئێسته ڕه‌ها ده‌کرد له سه‌رگه‌ردانی
خه‌یام
............................................................
چه‌ند وشه‌یه‌ک
ده‌رباره‌ی دڵی خۆم
ده‌رباره‌ی دڵی خۆم
ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌ک واگۆنی قیتارێکه -
...هه‌زارو یه‌ک وێستگه‌ی هه‌یه
له هه‌ر یه‌کێک له‌و وێستگانه ڕابوه‌ستێ
ڕێبوارێک به‌جێ ده‌هێڵێ
ڕێبوارێک خۆت تێده‌په‌ستێ
به‌ڵام وه‌ته‌ی ئه‌م دڵه‌ی من بۆته واگۆن
ڕێبوارێکی په‌ستی تیایه
دانابه‌زێ
دانابه‌زێ
له سووچێکی ئه‌م دنیایه
ئه‌و ڕێبواره به دوای ناوی خۆیدا وێڵه...
ئه‌و ڕێبواره به دوای چاوی خۆیدا وێڵه...
ئه‌و ڕێبواره برینمه
ئه‌و ڕێبواره زه‌رده‌خه‌نه‌و گرینمه
ئه‌و ڕێبواره کوردستانه
لانه‌ی یه‌که‌م ئه‌ڤینمه
................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
.............................................
ســــــــالـــــــم
لەسەحرای مەحشەریشایاری من تەركی جەفاناكا
فیدای ئەوشۆخەبئ رووحم كەجەوری دوجیهانی بئ
لەقاخواهیش دەكەم دایم كەبنوینی وەلئ ناجار
رەزام حەرفی جەوابت بشنەوم بالەن تەرانی بئ

نالی
حەنایی كردووەپەنجەی بەخۆیناوی دلی زارم
ئەمەرەنگەشەهادەت بئ كەكوشتەی دەستی دلدارم
گوتم:ئایابەزاری خۆت دەپرسی حالی زاری من؟
برۆی هینایەیەك،وەك شكلی(لا)یەعنی كەبئ زارم
...عەجەب ئەستیرەشەوهەلدئ لەتاوی خوسرەوی خاوەر
بەروی تۆم دیدەهەلنایئ شەو رۆز،ئەرچی بیدارم
.....................................................................................

هیمن
عه زیزم بوچی توراوی له خورا؟
چ قه وماوه؟دلی توبوچی كورا؟
ئه تووازووله بیرت كردم ئه مما
فەراموشت نەكەم شەرتەلەگورا
...لەمن راخوخەتایەرووی نەداوە
ئەدی بی مەیلی بورووی دالەتورا؟
ئەسیری كەزیەتەكوتری دلی من
دەبی حالی چ بئ كوترلەتۆرا
سەرومال وكەمالوبیروهۆشم
لەدەردی عیشقی توداپاكی دورا
لەچاوم دئ بەخورفرمیسكی خوینین
كەچی ئەمگومەخوینەهەلنەچورا
من ولاشەی پەپولەماینەوەوبەس
شەوی دوری،شەمیش تواوە لە كورا
...................................................................

كەر بییە دەرئ، سەروی رەوانی لە ئیرەمدا..
وەر نەییە دەرئ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا..
عیشقت لە دل و دەرونی پر ئەشك و ئەلەمدا
گونجایش وتەسكینی نییە، زۆرە لە كەمدا..
.....................................................................

چاره نووسی شاعیر
بەهاربووفەسلی زستانم،ئەگەر یارم لەگەل بایە
درویەگەرگوتوویانەیەخونچیكی بەهارنایە
لەبارانی مەپرسەتاهەوربكری بەری روژی
...دەبی بگریم هەتارووی تولەژیر چارشیوی رەش دایە
هەناسەم لادەداچاشیوو رووبەندی رەشت ئاخر
هەورهەرچەندەبرپی كواحەریفی قودرەتی بایە؟

.......................دانيار صابر.....................